Telegram Group Search
وتم: تەنها منم پابەندی عیشقی تۆ، وتی: گوم بە!
هەزارێکی وەکو تۆ کوشتەیی شەمشێری ئەبروومە
وتم گەردەنکەچی عیشقت منم تەنها، وتی: شێتی!
سەدی وەک تۆ لە هەر سوو بەستەیی زنجیری گێسوومە

#سالم
@tapuynusrawe🔸
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی:
"لێیگەڕێ با دڵم بگری"
هۆنراوەی: #کەمال_میراودەلی
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #لەیلا_فەریقی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لێیگەڕێ با دڵم بگری
ژیری مەکەوە بە لایلایە
وەرزی ئەوین زەرد و کزرە
باران نەبێ دادی نایە

ئێمە بێستانێکمان داچاند
بوو بە پارووی ڕەشەبایە
ئێمە داستانێکمان نەخشاند
بوو بە ئازاری دنیایە
لێیگەڕێ با دڵم بگری
گیانە هێشتا سەرەتایە
لێیگەڕێ با شەو درێژ بێ
ڕۆژی ئێمە هەر هەڵنایە

لە سەرەوە بۆم بچڕەوە
کۆتایی زۆر بێمانایە
بمکەوە بە کۆرپە منداڵ
بمنێوە بەر مەمکی دایە
لێیگەڕێ با دڵم بگری
ژیری مەکەوە بە لایلایە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚کورتەیەک لە ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــ

زۆربەی ئافرەتان
غەزەلیان تا ئەو شوێنە
پێ قەبووڵە که لەگەڵ
هاتنەدی ئارەزووەکانی دیکەدا بێت.
ئەو کچانەی عەشقیان
تەنیا وەکوو عەشق دەوێت،
جنسێکی کەمن لە ئادەمیزاد.

ـــــــــــــــــــــــــــ

📚لە ڕۆمانی
#غەزەلنوس_و_باغەکانی_خەیاڵ
لاپەڕەی 236
#بەختیار_عەلی

#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ هەینی
☀️۲۱ی بانەمەڕی  ۲۷۲٤ی کوردی

کە لێوم سنگی نەرمت ڕا دەمووسێ
بە بارانی بزەت ڕۆحم دەخووسێ
لە سەر پەلکی گوڵی بێگەردی عەشقت
خەیاڵم ڕازی دڵداری دەنووسێ

#ئەمین_گەردیگلانی
@tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەی پەری خان
باران نەنووست و
نەنووستم ...
بەڵام چبکەم
پێت نەگەیشتم؟!

هەموو شەوێ کە فورات دێتە دیدەنیم؛
حیکایەتی ماسیی چاوی
بە زۆر لە ئاو دەرهێنراوی
تۆی بۆ ئەکەم...
گوێم بۆ ئەگرێ...
کە من ئەگریم؛
ئەویش ئەگری
ئەگری و ئەگری و ...

هەتا وەنەوز لە شەپۆلی
چاوەکانیا
ئەیباتەوە،
هەتا لەناو گیانما ئەنوێ ...

ئەی پەری خان
وا فورات نووست
وا باران نووست
تەنانەت وا ژوورەکەم نووست
پێخەفم نووست

بەڵام پەری
ئەی ''پەری خان''ی وڵاتی خۆڵەمێش و گوڵەباخم
من نەنووستم
من نەنووستم
من نەنووستم ...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــ

دیسانەوە دەسپێدەکاتەوە...

بارانە بەخوڕەکان
چەترە واڵاکان،
دڵەڕاوکێ خووساوەکانی
پاش گڵۆپە سوورەکان
فاڵە خووساوەکان
هەنارە ئاڵەکان
نارنگییە کەسکەکان...

دیسانەوە دەسپێدەکاتەوە؛
ڕۆژانی کورت و نیوە و نیوەچڵ،
شەوانی بێکۆتایی.
بۆنی قاوە تاڵەکانی ناو قاوەخانەکان.
کەناپە ڕووشاوەکانی وێستگە قەرەباڵغەکانی ترافیکە هێدییەکان.

دەسپێکی دووبارەی ژیان
پڕ لە بۆنی گەڵا،
بۆنی خۆڵ و بۆنی ئەڤین و خۆشەویستی.

سڵاو لەم پایزەی بەڕێوەیە،
پاییزتان پیرۆز..

ـــــــــــــــــــــــــــــ

وەرگێڕ: #زاهێد_بابامیری
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#وتەی_ناوداران

هەندێ جار
لەبەر خاتری ئەو کەسەی
کە هەموو شتێکت بۆی لە دەست داوە،
دواجار دەگەیت بەوەی کە
خۆشت لە دەست بدەیت!

ــــــــــ

#ئۆریانا_فالاچی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔸
لەو ڕێگەیە
زۆر دەترسم
دەستی بارانی
       تیا بگرم و
  تۆی لێ نەبێ ... .
ــ
#جەمال_خەمبار
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe
@abdulla_pashew

🎵 #گۆرانی: هەڵچوون
هۆنراوەی: #عەبدوڵڵا_پەشێو
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #ناسر_کەریمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ساردیت دەمکووژێ، دنیا پاییزە و
بەدەنی منیش ڕووتترین خـاکە

هاوینی تینوو لە ناخـــم دایـە
نمەی خوناوکە لێــوم تەڕ ناکا

دە بتریشقێنە، هەوری شاقەلشۆڕ!
دە ببرووسکێنە... ببارە... داکـە.

هێڵی سنووری نێوان من و تـۆ
تراویلکەیە، وەهـــمی تریاکــە

گـوارە و گــەردانە فڕێدە لاوە،
بسکت بەردەوە، کەزیت ڕەهـا کە

ئەوەی گرێیە بیـکەرەوە بــــۆم
بە دوڕگەی ئەودیو تەمم ئاشنا کە

سنگت بەندەن و دەشتی مەفتەنە،
ڕێی ڕەوەئاسکی پەنجەم واڵا کـە.

لەشێک دەمـــاری گڕی تیا نەبێ
کۆتەرەدارە... داوەڵە.... لاکــە

گەمـارۆم ناوێ، پەلامارم دە!
سەنگەر و قەڵام تەفروتونا کــــە

ڕنۆکت گیر کە، لە شان و باسـکم،
ئێسقان و پێستم هەلاهەلا کــە.

لێوم کافــــرە، خوێــنی حەڵاڵە
گۆی مەمک و لێوت فێری غەزا کـە

لە ئاسوودەییی بەهەشت تۆقیوم
هەناسەت گڕ دە، دۆزەخ ئاوا کـە

بێدەنگی بەزمی گـــۆڕنشینانە
دنیا پڕ نرکە و زیــــڕە و زەنا کـە

هەڵبە، گڕ بگرە، نێڵە و لرفەت بێ
تەزوو بچێنە، شۆڕش بەرپا کـە.

گیا بە، بشنێوە، دەریا بە پێل دە،
چاو لە بوولەرزە، لە ڕەشەبا کـە.

پاییزی لەشە و هاویــنی ڕووحە،
لە ترسی خەزان دڵـــم خەمناکە.

دابارە سەرم! هەوری شاقەلشۆڕ،
نمەی خــوناوکە لێوم تەڕ ناکا!

#عەبدوڵڵا_پەشێو
٢٠٠٠/١/٨-هێلسنکی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🆔 @abdulla_pashew
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

زۆربا: تۆ تێدەگەیت، ئەرێ، تۆ باش تێدەگەیت، هەر ئەم تێگەیشتنەیشە کە نابوودت دەکات، ئەگەر تۆ تێنەگەیشتوو بوویتایە بەختەوەر دەبوویت، بۆ تۆ لە چیت کەمە سەرۆک؟

گەنجیت، هوشیاریت، پارەداریت، تەندروستیت و مرۆڤی چاکیت، ئیدی چی، کەموکەسرت نییە، تەنیا یەک شتت نییە ئەویش "شێتیەتی"یە، مرۆڤیش کە ئەمەی نەبوو، سەرۆک...
سەرە زلەکەی لەقاند و بێدەنگ بوو...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📙 #زۆربای_یۆنانی /ل. ۴۰۰
#نیکۆس_کازانتزاکیس
و. ل. ف: #ڕەئووف_بێگەرد
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ شەممە
☀️۲۲ی بانەمەڕی  ۲۷۲٤ی کوردی

بۆ یادی وەتەن غوربەتی جام پڕ کە لە تاڵاو
من ناخی دڵم زووخە لە تاڵاوی ژیانی


#ڕەحیم_لوقمانی

@tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــ

تا بڵێی جوانی زۆر بێ ئەندازەی
بۆنی کاغەزی کتێبی تازەی

شێعرێک لە بۆنی وەنەوشە و سمڵ
وەک "خۆشم ئەوێیت" هەڵقوڵاو لە دڵ

ئاساییترین ڕستەی ئەوینی
تەعبیری تازەی داهاتووی ژینی

ـــــــــــــــــــــــــــــ

#ئەفشین_موحەمەدی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــ

مێرووەکان لەگەڵ یەک قسان ناکەن
بەڵام هەموو پێکەوە بژێوی ژیانیان کۆ دەکەنەوە.

زەرگەتەکان لەگەڵ یەک قسان ناکەن،
بەڵام هەموو پێکەوە ماڵ دروست دەکەن.

پەڕەسێلکەکان لەگەڵ یەک قسان ناکەن،
بەڵام هەموو پێکەوە کۆچ دەکەن.

بەڵام مرۆڤەکان سەرەڕای قسە باشەکانیان لەگەڵ یەک،
هەر بەتەنیا،
بژێوی ژیانیان کۆ دەکەنەوە!
تەنیا ماڵ دروست دەکەن!
تەنیا کۆچ دەکەن..!

بەڕاستی کە مرۆڤ
تەنیاترین بوونەوەری
سەر ڕووی زەوییە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#ژان_پۆل_سارتێر
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
گوتم خۆ کەعبه کەج نابێ به ماچێ

گــوتی زیــاتر لەوه پـێ هــەڵمەهێنە!
ــــ
#وەفایی
#تاپوی_نووسراوه 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
#وتەی_ناوداران

با ناوی "عەشق "
لەو شتە نەنێین
کە هۆگری هەندێک کەسمان دەکات!
ـــــــــــ
#ئالبێر_کامۆ
#تاپوی_نووسراوه 📚
@tapuynusrawe
🔶🔸
Forwarded from اتچ بات
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی: "ئامان هەی ئامان"
هۆنراوەی: #فۆلکلۆر
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #سەدیق_تەعریف
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەی داد هەی بێداد کەس دیار نییە کەس لە دەردی کەس ئاگادار نییە
هەی داد هەی بێداد لەم گەورە شارە
نە دەنگی دۆست دێ، نە یار دیارە

ئامان هەی ئامان ئامان هەی ئامان ئامان هەی ئامان
چەرخی چاوەیلت، چەرخی چاوەیلت سەریان لێم شێوان
ئازیزم سەریان لێم شێوان

من دوور و تۆ دوور وەدووریت قەسەم
هەر وەختە بەربێ ئاگر لە جەستەم
لە دووری باڵات خەمم خەڵاتە
ڕۆحم ئێشکچی دەوری باڵاتە

شەوان نەخەفتم بە تاسەتەوە
بۆنم دا بە بۆی هەناسەتەوە
شەوان شەوناڵین ڕۆژان ڕۆڕۆمە گشتی پەژارەی دووریەکەی تۆمە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان 

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
خوێندنی چی ڕۆڵە، خوێندن کاری گەوجانە، ئەمانە دەیانەوێ بتکەم بە بابایەکی گەپ چاڕ یان موعەلیم! ئەدی "تیڤروس"ی مامت نابینی لە سۆنگەی خوێندنەوە ڕۆژی بە چ ڕۆژێ گەییوە؟ نابینی چۆن شاگردەکانی سەر دەخەنە سەری و پێی ڕادەبوێرن؟ نەگبەت ئەگەر تۆ بخوێنی چاوەکانت کز دەبن و ناچار دەبی عەینەک لە چاو بکەی، کەواتە لە دوکانەکەی مندا بمێنەوە هەرکاتێ تۆزێ گەورە بوویت و ئەقڵت پەیدا کرد من دەست مایەیەکت دەدەمێ و دوکانێکت بۆ دەکەمەوەو بۆ خۆت پێی دەبی بە پیاوی ناو پیاوان.

ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە ڕۆمانی: #ئازادی_یا_مەرگ
نووسەر: #نیکۆس_کازانتزاکیس
وەرگێڕان لە فارسییەوە: #حەمە_کەریم_عارف
ژمارەی لاپەڕە:٤۰
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️۲۳ی بانەمەڕی٢٧٢٤ی کوردی

سونبولی زوڵف و گوڵی ڕوخسار و سەروی قامەتی
مانگی نیسان و گوڵان نەیدی لەنێو باخ و ڕەزی

#حاجی_قادری_کۆیی 📚
@tapuynusrawe
   🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

‍ هەوری ڕووتاڵ و هەوای حاڵ و زمستانێکی خۆش
تەیری دڵ دێنێتە سەرحاڵ ودنەی شێعری بەجۆش

جومعە بێ و یارانی یەگڕەنگت لەگەڵ بێ وبادەزۆر
زوهرە چەنگی لێدەدات ومشتەری ئاهەنگی نۆش

دیارە ئەم ژینە هەتا نۆشێکی بێ، سەد نێشی هەن
کوا بەئاهەنگی غەمین، تەیری دڵان دێتە خرۆش؟

پێنج و دوو ڕۆژێکە ژین، شادی نەبێ، غەم دەتخوات
چوویە گوڵزار، گوڵ وەکۆ کە، پڕ بە گیرفان و بە کۆش

گەر سیڕاتی موستەقیمیان پێ نیشاندای، پیا بڕۆ
چش لەوەی لێت تێک بنێن بارگە و بنە و چاو و برۆش

تۆ لەگەڵ خۆت پاک بە، قەت باوەڕ مەکە گەر بنکەوی
کوردی وێژبەو، کوردی نۆش بەو، کوردی زان وکوردی پۆش

دەردی عیسانی هەمووی یەکدردە
فەرقی بۆ نییە
گوێچکە ڕامەگرە لەبۆ خۆهەڵمسان و هەم درۆش

گوار وگوارچەنگ وخڕەی بازنەت ئەگەر کوو هاتە گوێ
قەت قسەی سووکی دژی مەردانەگی نەگری لە گۆش

بێژە #ئاســۆ تۆ ئەگەر دەروێشی سەعدی وحافزی
یان قسەی زانستیانەی حەق بفەرموو یان خەمۆش،

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا #ئاسۆ
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🆔 @Aso_Najjari
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لە ژیاندا لە زۆر شت دەترسام و پەرۆشیان بووم،
تا ئەوەی کە هەموویانم تاقی کردەوە و ئێستا هیچ ترس و هەراسێکم لەوانە نییە!

لە "تەنیایی" دەترسام،
فێر بووم خۆمم خۆش بوێت…

لە "دۆڕان" دەترسام،
فێر بووم دۆڕان واتا هەوڵ نەدان…

لە "نەڤیانی خەڵک" دەترسام،
فێر بووم "لە هەرحاڵ هەرکەس بۆ خۆی ڕایەکی هەیە"

لە "ئێش" دەترسام،
فێر بووم ئێش کێشان بۆ "گەشەی ڕۆح" گرنگە.

لە "چارەنووس" دەترسام،
فێر بووم "من هێزی گۆڕاندنیم هەیە"

لە "داهاتوو" دەترسام،
فێر بووم "دەتوانم داهاتوویەکی باشتر دروست بکەم"

لە "ڕابوردوو" دەترسام،
فێر بووم "ڕابوردوو هێزی خەسار گەیاندنی نییە " و لە کۆتاییدا؛
لە "گۆڕاندن" دەترسام
هەتا فێر بووم،
تەنانەت جوانترین پەپوولەکانیش پێش لە هەڵفڕین تەتڵە بوون و "گۆڕین" جوانیانی کردووە...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگێڕ: #سامرەند
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
2024/05/12 10:22:12
Back to Top
HTML Embed Code: